|
نبذة مختصرة عن حياة الفنان صليوة (سيوة)
سێو‌ه‌ی گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی كورد له ساڵی 1891 له شاری كۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا و تێیدا ژیاوه له ساڵی 1963 له‌و شاره‌ش ماڵئاوایی كردوه. له تافی لاوی‌دا ئاشقی "وارێ"ی كچی یوسف ناوێك ده‌بێ به‌ئیشقی ئه‌و كچه نازداره گاوره‌وه هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌ی كوردی له‌لا ده‌خولقێ و به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌ی، كه ئه‌و كچه شۆخه عه‌شقه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ئاڵوگۆڕ ده‌كرد و ورده ورده ئاوازی مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی له حه‌تیل و پووتێ و عه‌به‌ی چایه‌چی فێرده‌بوو و به‌عیشقی "وارێ"ی دۆستی ناسك و نازداری په‌ره‌ی به ئاوازه‌كانی ده‌دا، كاتێكیش كه "وارێ"ی نابێ به خێزانی ئه‌و و به‌نابه‌دڵی، باوكی ده‌یداته خزمێكی خۆی، ئه‌و مه‌قامانه‌ی په‌رده‌یه‌كی خه‌ماوییان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌كێشرێ. سێوه له‌سه‌ره‌خۆ هونه‌ری مه‌قامه‌كانی به‌رزكرده‌وه تاكو بووه میراتگری مه‌قامزانه‌كانی شاری كۆیه، به‌ڵام كت و مت هه‌مان ڕێبازی ئه‌وانی نه‌گرت، به‌ڵكو خۆی بووه خاوه‌ن ڕێبازێكی هونه‌ریی مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی. چونكه ده‌نگێكی خۆش و قه‌به‌ی له‌باری هه‌بوو، هه‌ستێكی ناسكی مۆسیقایی له‌لاخولقابوو، به هه‌وڵدانێكی كه‌م توانی خۆی بكاته ئاشنای مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی و له‌كاتی گۆرانیی گوتن دا ده‌یزانی له‌كوێ ده‌ست پێ بكات و له‌كوێش بوه‌ستێ به‌ندو ئاوازی مه‌قامه‌كانی سێوه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سازگاری كورده‌وارییه‌وه هه‌ڵقوڵابوون و به‌زۆری له گیروگرفته‌كانی لاوان و ئه‌ڤین و ڕاستگۆیی و سرووشتی خاكی كوردستانه‌وه ده‌دوێن و له‌زۆر شوێندا له‌بازنه‌ی كات و ڕۆژگار ده‌چنه ده‌ره‌وه تاكو بۆ هه‌موو ده‌ورو سه‌رده‌مێكی مرۆڤی كورد بده‌ن، گۆرانیی ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌درێته پێنووس. سێوه بووه مه‌قامزانێكی به‌ده‌سته‌ڵات، چونكه هه‌روه‌ك له ئاوازی كۆن شاره‌زابوو، له داهێنانی ئاوازی نوێ و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئاوازی كۆنیش شاره‌زاتر بوو، بۆیه له‌كاتی مه‌قامبێژیدا هه‌میشه زاڵ بوو به‌سه‌ر ئاوازی مه‌قامه‌كانی دا و به به‌هره‌ی هونه‌ریی خۆی ده‌ستكاریی تێدا ده‌كردن به‌بێ ئه‌وه‌ی له سنووری گشتی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مه‌قامانه ده‌رچێت. به‌كه‌مێك سه‌رنجدانی ده‌قی به‌ندو به‌یته‌كانی مه‌قامه‌كانی و هه‌ڵسه‌نگاندیان له‌ڕووی وێژه‌ی و هونه‌رییه‌وه ئه‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه ئاشكرا ده‌بێت: -1 بابه‌ته‌كانی هه‌موویان له كۆمه‌ڵگای كورده‌وارییه‌وه هه‌ڵقوڵاون و بۆ كورد گوتراون و پڕن له ووشه‌ی ناسكی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤین و سوارچاكی و ئازایه‌تی و وه‌فاداری و مه‌ردایه‌تی. -2 مه‌قامه‌كانی به‌ده‌قی وێژه‌ی و ئاوازه‌وه، له‌ناو ئاووهه‌وایه‌كی سازگاری كوردستانه‌وه خولقاوه، سیمفۆنیا و تۆمارێكی ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیارییه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌وارین و به‌پێی قۆناغی ژیانی خه‌ڵكه‌كه خولقاون. -3 شاعیری میللی و فۆلكلۆریی به‌یت و به‌نده‌كانی له ده‌ربڕینی ڕه‌وانبێژیدا بۆ ده‌رخستنی جوانیی ئافره‌ت، تا كارمامزی مل و به قه‌رێته و قورینگی گه‌رده‌ن به‌رز و سه‌قه‌ری باڵه‌بان و كه‌وی وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌بووبێ، به‌گیانه‌وه‌ری دووره وڵاتی وه‌ك زه‌رافه‌و كه‌نگه‌ر و تاووسی نه‌چوواندووه. -4 شاعیری ده‌قه‌كانی گۆرانی و مه‌قامه‌كانی له‌پێدا هه‌ڵدانی هه‌رشتێك جوانترین و زیندووترین چه‌شن و ئه‌ندامی هه‌ڵبژاردووه. له ده‌ربڕینی جوانیی ئافره‌تدا، كه‌وتووه‌ته باسكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ده‌بنه پێوانه‌ی جوانی و شۆخ و شه‌نگی مێینه له‌به‌رچاوی نێرینه‌ی جوانیی په‌رستدا، هه‌ر له به‌ژن و باڵای به‌رز و سنگی سپی و مه‌مكی فنجانی و گه‌ردنی زه‌رد و چاوای به‌ڵه‌كه‌وه بگره تا ده‌گاته برژانگ و برۆی ڕه‌ش‌و چاوی وه‌ك چاوی سه‌قه‌ری باڵه‌بان و دوگمه‌ی سینگ مه‌مكان و قۆڵ و باونجی كچی شه‌نگ و شۆڕی نازداری كوردان. -5 دانه‌رانی ئه‌و ده‌قانه‌ی مه‌قامه‌كان وه‌ستایانه سوودیان له كه‌له‌پووری ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی كورد وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ك له‌ده‌قی به‌نده‌كانی مه‌قامی سه‌حه‌ر و گورێ و كراسی شه‌نگ مێره‌م دا گه‌لێك نیشانه‌ی ئایینی وه‌ك نه‌فخی سوور و گفتوگۆی حه‌زره‌تی مووسا له‌گه‌ڵ باری ته‌عالا و شه‌یتانی له‌عین و نیشانه‌ی كوردی وه‌ك مه‌م و زین و به‌كر مه‌ر گه‌وه‌ر و عه‌لی به‌گی داسنی و گه‌لێ نیشانه‌ی دیكه و به‌مانه ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كی ته‌واویان داوه به‌مه‌قامه‌كانی سێوه
|